بۆچی ئاژەڵە ژەهراوییەکان بە ژەهری خۆیان نامرن؟

2020-02-19

3829 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک لە بکوژترین ئاژەڵە کێوییەکان بەشێک لەنێو لەشیاندا هەیە کە ژەهری تێدا هەڵدەگرن تاکو لەکاتی مەترسیدا لەدژی راوکەر یاخود نێچیرەکانیان بەکاریبهێنن، بەڵام ئەم ژەهرە کوشندانە چۆن خاوەنەکانیان ناکوژێت؟

ژەهرە جیاوازەکان کاریگەری جیاوازیان بەسەر جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەکانەوە هەیە، هەندێکیان کوشندەن و هەندێکی دیکەیان تەنیا کێشەی تەندروستیی دروستدەکەن، بەپێی ماڵپەڕی "Ted ed" ئەو ئاژەڵانەی کە خۆیان ژەهراوین لەڕێی دوو میکانیزم یاخود یەکێکیانەوە لە ژەهری خۆیان پارێزراون، یەکەمیان بریتییە لە هەڵگرتنی ژەهرەکە لە کیسێکدا تاکو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەناو جەستەدا بکات.

بۆ نموونە قالۆنچە ژەهراوییەکان میکانیزمی یەکەم بەکاردێنن و پێکهاتەکانی ژەهرە سووتێنەرەکەیان لە دوو کیسی جیاوازدا هەڵدەگرن، تەنیا کاتی رژادن و فڕێدانیان تێکەڵدەبن و شلە سووتێنەرەکە دروستدەکەن.

Image result for bombardier beetle

ئەو ئاژەڵانەی میکانیزمی دووەمیش بەکاردەهێنن دژە تەنیان بۆ ژەهری خۆیان و ئاژەڵانی جۆری خۆیان هەیە، بۆ نموونە بەشێکی زۆری مارەکان ژەهرەکانیان لە بەشێکی پشت چاویاندا هەڵدەگرن و کەمێکی بەناو خوێنیاندا هاتوچۆدەکات تاکو بەرگریی بۆ پەیدابکات.

Image result for snakes venom

ب.ع