پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-02-17

71952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە

دەکرێت تاڕاددەیەك دۆخی ئەمڕۆ قەلەقی پێوە دیاربێت و تاڕاددەیەك کارەکانت دوابکەون و پێویستت بەوە بێت داوای هاوکاری بکەیت لە هاوپیشەکانت.

بۆ هەموانی بسەلمێنە تاچەند کەسێکی نەرمونیان و بە رەوشتیت، کارێك مەکە کە جێی متمانە نەبێت و هەڵە بێت، چونکە دۆخی سۆزداریت باش نییە وئەگەری هەیە بەم جۆرە بەرەو خراپتر بچێت.

رەنگە تووشی هەندێك ناڕەحەتی و بێزاری ببیت و پێویستت بەوەبێت قسە لەگەڵ کەسێکدا بکەیت کە خۆشت دەوێت و لێت نزیکە بۆئەوەی یارمەتیت بدات لەم دۆخە دەربچیت.

هەست دەکەیت کە دۆخی ژیانی ئەمڕۆ بەرەو پێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت و کێشەکانی رابردووت چارەسەر دەبێت و گرفتە ماددیەکان کۆتاییان پێدێت.

نابێت چیتر کارەکانی خۆشەویستەکەت بە کەم بزانیت  چونکە بەم جۆرە وادەکەیت لێت دوربکەوێتەوە، بۆیە هەوڵبدە بەزووترین کات چارەسەری ئەم دۆخە بکەیت.

ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنیت و دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، رەنگە کەمێك قورسایی و ناخۆشی ببینیت بەڵام کاتی دەبێت و لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی دێت.

رەنگە رووبەڕووی هەندێك گرفت ببیتەوە لە شوێنی کارەکەتدا و هەڵەتێگەیشتن رووبدات لەگەڵ هاوپیشەکانتدا، بۆیە هەوڵبدە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکەیت.

هەندێك کێشەی لەناکاو سەرهەڵدەدات کە هەڕەشە لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دروستدەکات، بەڵام دڵنیابە کە دەتوانیت بەزووترین کات چارەسەری بکەیت.

بانگهێشتی هاوڕێکانت رەتمەکەرەوە و بەشداربە لەگەڵیاندا لەو چالاکییانەی کە ئەنجامی دەدەن چونکە ئەمە سوودی بۆ جەستە و دەروونت دەبێت.

پڕیت لە جوڵە و وزە و ئامادەیت بۆئەوەی رۆژێکی خۆش دەستپێبکەیت، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە دەستبکەیت بە کارێکی هاوبەش یاخود کەسایەتیەکی ناسراو بناسیت کە کاریگەری لەسەر داهاتووت دەبێت.

هەندێك کێشەی خێزانی دێتە رێگەت کە تاڕاددەیەك پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا دەشڵەژێنێت، بۆیە باشترایە وریابیت و هیچ شتێکی لێ داوا نەکەیت تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت.

لاساییکردنەوەی کەسانی دیکە وادەکات تووشی دۆخێك ببیت کە نەتوانیت لێی بچیتە دەرەوە، ئەوەی تێیدا دەژیت هەڵبژاردنی خۆتە بۆیە هەوڵبدە خۆت لەگەڵیدا رابهێنیت.

زۆرترین خوێندراو