وێنە.. کچێک لەبەر هۆکارێکی جیاواز قژی دەتاشێت

2020-02-17

9699 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەنجێکی بەریتانی بەناوی بیسانی ستیوارت بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن کە ڕۆژانە ١٠٠ تاڵ لە قژی دەوەرێت، کە توشی گرفتی دەروونی کردووە، بۆ نەمانی ئەو گرفتە دەروونییەی قژی تاشیوە.

ئەو کچە تەمەن ١٩ ساڵە لە ناوجەی بۆرت گلاسکۆ لە ئسکۆتلەندا دەژی، توشی نەخۆشییەکی دەگمەن  بووە بەناوی "ترایکلۆمۆمانیا" کە ڕۆژانە ١٠٠ تاڵ قژی لە رەگەوە هەڵدەوەرن، ماوەی هەشت ساڵە بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.

بینینی قژە تەنکەکەی و بەردەوام وەرینی قژی هەستی بێزاری و دڵەراوکێ و گرفتی دەروونی بۆ دروستکردووە، ئەم کچە بۆ نەمانی ئەو دڵەراوکێ زۆرەی بڕیار دەدات قژی بتاشێت و هەست بەوەرینی و تەنکبوونی قژی نەکات.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، بیسانی لە ڕێگەی ئەم کارەیەوە هانی ئەو کەسانە دەدات کە هەمان نەخۆشی ئەویان هەیە، رایدەگەیەنێت، بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەکە و نەمانی گرفتی دەروونی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات، باشترە قژتان بتاشن، بەو ڕێگەیە بەسەر هەستە نەرێنییەکانتدا زاڵدەبن.

زۆرترین خوێندراو