شێوازی نوستن چی لەبارەی کەسایەتیتەوە دەڵێت؟

2020-02-16

34700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک لە ڕەفتارەکانی ژیانی ڕۆژانە لەوانە شێوازی نوستن کەسایەتیت دەردەخەن، هەر شێوازی نوستنە و تایبەتمەندی خۆی هەیە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا بەگوێرەی شێوازەکانی نوستن کەسایەتییەکانی خستووەتە ڕوو، ئەوانیش:

ئەو کەسانەی کە بەتانی بەخۆیانەوە دەئاڵێنن و سەرینێک دەکەنە باوەشیانەوە:

کەسانێکی خۆپەرستن و خۆیان زۆر خۆشدەوێت، کەمتر بڕوایان بە چواردەور هەیە و هەمیشە کێشەیان توشدەبێت، گۆشەگیرن و کەسانێکی کۆمەڵایەتی نین.

نوستن لەسەر سک:

ئەوانەی بەمجۆرە زیاتر دەخەون کەسانێکی خۆشەویستن و هاوڕێیەکی زۆریان هەیە و لە زۆربەی بوارەکانی ژیانیاندا لەگەڵیانن، بە ئاسانی خەویان لێ ناکەوێت، حەزیان لە ڕۆتینات نییە و زیاتر پابەندی کلتورو دابونەریتەکانن.

نوستن لەسەر پشت:

کەسەکە بەو جۆرە نوستنە هەست بە حەوانە دەکات و بڕوای تەواوی بەخۆی هەیە، هەمیشە بۆ دۆخە جیاوازەکان و گفتوگۆکان سنورێک دادەنێت، تامەزۆرییان بۆ ژیان هەیە و پلان و ئامانجەکانیان ڕوونە و کاری گرنگ بە ئەنجام دەگەیەنن.

ئەوانەی لەسەر پشت دەنوون و دەستیان لە سەرەوەی سەریاندایە:

ئەو کەسانەی دەستیان بۆ ئاستی سەریان بەرزکردووەتەوە و لەسەر پشت دەنوون کەسانێکی خۆشەویستن و ڕێز لە بارودۆخی کەسانی تر دەگرن و پاڵپشتی دەروونی کەسانی تر دەکەن، ئازاری چواردەورەکانیان کەمدەکەنەوە و کۆمەڵایەتین.

نوستن لەسەر لایەکی جەستە:

زیاتر ئافرەتان بەم جۆرە دەنوون، ڕووکەشی نیشانەی کەسایەتییەکی توند دەردەخات بەڵام لە ناخدا کەسانێکی هەستیارن، خۆشەویستی توند لەگەڵ ئەوانی تر دروستدەکات، هەستیاری و قسەرەقەکان دەشارێتەوە، هەستی کەسانی تر بریندار ناکات.

نوستن لەسەر لایەکی لەش و دەستێکی بەرز کردبێتەوە بۆلای سەری:

بیرکردنەوەیەکی فراوانیان هەیە و ئینکارن، بە ئاسانی لە کێشەکان تێدەگەن و هەوڵی خراپترکردنی دۆخەکە نادەن.

Image result for What your sleep way reveals about your personality

ئ.ل