چۆن بەبێ دەرمان چارەسەری قەبزی دەکەیت؟

2020-02-16

56121 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر قەبزی ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو پێوستە سەردانی پزیشک بکرێت و پشت بە چارەسەری پزیشکی ببەسترێت، بەلام پێش ئەوەی ماوەکەی درێژ بێت و حاڵەتەکە خراپتر بێت، دەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی دەرمان چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، ئەگەر جوڵەی ڕیخۆڵەکان سێ جار کەمتر بوو لە جوڵەی ئاسایی لە هەفتەیەکدا، ئەوا کردنە دەرەوەی پاشەڕۆ قورس دەبێت و ئاوساوی و غازات لە سکدا دروستدەکات، لە سەرەتای ئەم حاڵەتەدا دەتوانرێت بە ڕێگەی سروشتی و بەبێ بەکارهێنانی دەرمان ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

- شۆربای نیسک یەکێکە لە ڕێگە چارە سروشتییەکان بۆ کردنە دەرەوەی پاشەڕۆ لە لەشدا، چونکە نیسک رێژەیەکی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تیدایە.

- تۆوی کەتان بۆ برنج یان زەڵاتە یان ماسی زیاد بکرێت یارمەتیدەرە لە نەمانی قەبزی.

- تێکەڵکردنی مێوژی وشک یان کشمیش لەگەڵ چەرەساتدا خواردنیان پێکەوە لە دواتردا ئاو بخورێتەوە، قەبزی ناهێڵێت.

- خواردنی شۆفان لەگەڵ شیردا کرداری هەرس باش دەکات و گرژی ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت و هانی کردنە دەرەوەی پاشەڕۆ دەدات.

- تێکەڵکردنی هەنگوین و ئاوی لیمۆ لەناو کوپێک ئاوی شلەتێندا کرداری هەرس باشتر دەکات و قەبزی ناهێڵێت.

Image result for تخلّصوا من الإمساك من دون أدوية.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو