ڤیدیۆ.. لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا ژەمی مێروو پێشکەشکرا

2020-01-20

1888 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەروبوومی کێڵگەیی، کۆمەڵێک خۆراکی لە مێروو ئامادەکراو پێشکەشکرا.

ئەگەرچی ئەو جۆرە خۆراکە لەلای هەندێک خەڵکی وڵاتان تەنانەت بە بیستنی ناوەکەشی بێزی لێدەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر وڵات خۆراکی ئامادەکراو بە مێروو دەخۆن، چونکە پێیانوایە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و بەسوودە.

لە فێستیڤاڵی "هەفتەی سەوزەکان"، کە بە گەورەترین فێستیڤاڵی جیهانی دادەنرێت بۆ بەروبوومی کێڵگەکان، تێیدا چەندین خۆراکی جیاواز کە لە مێروو ئامادە کرابوون لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشکرا و ئامادەبووان بەشێکیان خواردنی لە مێروو ئامادەکراویان خوارد.

ئ.ل