شەش ڕێگە بۆیەی ڕەنگی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر دەهێڵێتەوە

2020-01-20

25062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆڕینی رەنگی قژ چ لەلای خانمان یان پیاوان هۆکارێکە بۆ جوان دەرکەوتنی روخسار و شاردنەوەی تاڵە سپییەکانی قژ، بەڵام بۆیە زوو رەنگەکەی دەڕوات و زۆرکات هەندێک کەس مانگی جارێک قژیان بۆیە دەکەنەوە، دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەک بۆیەی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر بهێڵرێتەوە.

ماڵپەڕی ماتریکس لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش ڕێگە کردووە یارمەتیدەرن لە مانەوەی بۆیەی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەوانیش بریتین لە:

- ئاگاداری بەکارهێنانی هەندێک کەرەستەی پاککردنەوەی قژبە کە هۆکارە بۆ زوو ڕۆشتنی ڕەنگەکە.

- لەکاتی بۆیەکردنی قژدا سەرەتا لە ڕەنگە کاڵەکەوە دەست پێبکە نەک رەنگە تۆخەکە، واتە لە خوارووی تاڵەکانی قژەکەوە دەستپێبکە.

- بەردەوام و هەموو ڕۆژێک قژ نەشۆرێت بۆئەوەی زەیتە سروشتییەکەی نەڕوات، کە پارێزگاریی لە رەنگی قژەکە دەکات.

- کاتێک قژەکە بۆیە دەکرێت بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر لە شۆردنی یەکەمجاری و لێکردنەوەی بۆیەکە قژەکە  تا ئەو ماوەیە نەشۆردرێتەوە، باشترە هەفتەی سێ جار بشۆرێت.

- لەکاتی خۆشۆردندا ئاوی زۆر گەرم بەکارنەهێنرێت، بەڵکو ئاوی شلەتێن یان سارد بەکاربێت، چونکە ئاوی گەرم زوو رەنگی قژەکە دەبات.

- جۆرە شامپۆیەک بەکاربهێنرێت کە پارێزگاری لە مانەوەی ڕەنگی قژەکە دەکات.

Image result for how to stay color hair for a long time

ئ.ل