ڤیدیۆ.. گەردەلولێکی لمین چەند شارۆچکەیەکی ئوسترالیای گرتەوە

2020-01-20

8526 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەپۆلێکی لمینی سوور چەند شارۆچکەیەکی ئوسترالیای گرتووەتەوە و لە چەند چرکەیەکدا ڕۆژی لێکردوون بە شەو.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەو ئاگرە بەرفراوانەی وڵاتی ئوسترالیای گرتووەتەوە سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، هەزاران خێزان شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە و مەترسی لەسەر گیانی ملیۆنان ئاژەڵ دروستکردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکە زیاتر لە یەک ملیار ئاژەڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی ناسا ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانیەوە چەند وێنەیەکی گەردەلولە لمییەکەی بڵاوکردەوە کاتێک لە سەرەتاکانی دروستبوونیدا بوو.

ڕۆژی ڕابردووش لە گەورەترین قەبارەی خۆیدا گەردەلوولەکە گەشتە شاری نیو ساوز وەیڵز کە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری سیدنییەوە دوورە، گرتە ڤیدیۆییەکانی گەردەلولەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرایی بڵاوبوویەوە.

ب.ع