ڤیدیۆ.. بەهۆی هەڵسوکەوتێکی ناو فڕۆکەوە داوادەکرێت پیاوێک زیندانی بکرێت

2019-12-15

9485 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی پیاوێک، کە نازانرێت بە دیارییکراویی ناوی چییە و لەناو فڕۆکەدا پێستی پێی لێدەکاتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرای ناوەتەوە.

سەرنشینی فڕۆکەیەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نەرێنی بەناوبانگ بووە دوای ئەوەی سەرنشینەکەی پەنای ڤیدیۆی دەگرێت لەکاتی لێکردنەوەی پێستی پێیدا بە شێوەیەکی قێزەونانە، ڤیدیۆکە لە هەژمارێکی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە کە بە تایبەتی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ئەو سەرنشینە دروستکراوە.

ماوەی ڤیدیۆکە کورتە و تەنیا پێی سەرنشینەکە دیارە کە وا دەردەکەوێت خاوێن نەبێت و بە پەنجە تووتەی سەرقاڵی لێکردنەوەی پێستی پاژنەیەتی.

تاکو ئێستا هەزاران کەس بێزاریی خۆیان لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەربڕیووە و هەندێک هێندە کارەکەیان پێناشرینە دەڵێن، ئەو پیاوە دەبێت سێ ساڵ زیندانیی بکرێت.

 

ب.ع.