كه‌پسولی ئه‌ستێره‌ بۆ ماوەی مانگێک‌ ڕێگری له‌ دووگیان بوون ده‌كات

2019-12-10

19015 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حه‌بی رێگریکردن لە دووگیانی كه‌ حەبێکی بەربڵاوە له‌ جیهاندا و ئافرەتانی هاوسەردار دەیخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خانمان دووگیان نه‌بن، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک نەیخۆن ئەگەری هەیە دووگیانبن، هەربۆیە جۆرە حەبێکی تر دروستکراوە کە کاریگەرییەکەی درێژخایەنترە.

گۆڤاری Science Translational Medicine ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەته‌وه‌، زانایانی په‌یمانگای" ماساچوسێتس" بۆ ته‌كنه‌لۆجیا خستوویانەتە ڕوو، كه‌پسولێكی نوێی شێوه‌ ئه‌ستێره‌ییان دروستكردووه‌ كه‌ شه‌ش لایه‌، ده‌رمانی دژه‌ دووگیان بوونی تێدایە، دەتوانرێت یەکجار لە مانگێکدا بخورێت.

ئافرەتان دەتوانن لە مانگێکدا یەکجار ئەم حەبە بخۆن، كه‌ توانای توانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ و هه‌ر تیشكدانه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌كانی ئه‌م كه‌پسوله‌وه‌ ده‌ربچێت ده‌رمانه‌كه‌ی‌ تێدایە و ڕۆڵی دەبێت لە ڕێگریکردن لە دووگیانی‌.

Image result for MIT cria pílula contracetiva que só se toma uma vez por mês ...

لە سەنتەری بایۆلۆجی شیکاری بۆ حەبەکە کراوە، لە ڕێگەی تیشکێکەوە کە لە بۆلیمیر دروستکراوە، لە گه‌ده‌دا به‌شێوه‌ی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی شه‌ش یاخود چەتری تیشكەکەی ده‌كرێته‌وه‌، ده‌رمانه‌كه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ڕێگەی تیشکەکەوە بە گه‌ده‌دا تێدەپەڕێت‌.

زانایان ئه‌م كه‌پسوله‌یان له‌سه‌ر به‌راز تاقی كردووەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە كه‌ ماوه‌ی‌ كاركردنی نزیكه‌ی‌ چوار هه‌فته‌یه‌ و چڕیه‌كه‌ی‌ له‌ناو خوێندا بەپێی تێکرایی دیاریکراوە، هەربۆیە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌مان كاریگه‌ری خواردنی ده‌نكێك حه‌بی هه‌بێت كه‌ خانمان بۆ ڕێگری له‌ دووگیان بوون ده‌یخۆن.

 پرۆفیسۆر ڕۆبه‌رت لانجهر ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ده‌رمانه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ته‌واو به‌ش بكات، هەربۆیە هیوادارین توێژەران لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا دەست بە لێکۆڵینەوە و شیکاری تەواو بکەن بۆ کەپسولەکە".

كبسولة

ئ.ل