لە ساڵی نوێدا واتسئاپ لە جۆرە مۆبایلێکدا لەکاردەکەوێت

2019-12-10

10456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای "واتسئاپ" ئاشکرایکردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەپەکەیان ماڵئاوای لە ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی زیرەک دەکات.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە هەواڵێکدا نوسیوویەتی، خزمەتگوزارییەکانی ئەپی واتسئاپ ملیاران بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بەڵام ئەو مۆبایلانەی کە بە سیستمی "ویندۆز" کاردەکەن لەکار دەکەوێت، بەڵام مۆبایلەکانی تر لە جۆری سیستمی ئاندرۆید و ئەپڵ لە ٣١ی کانوونی یەکەمەوە کاریپێدەکرێت

لە راگەیەنراوەکەی واتسئاپدا هاتووە، "بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانەی بە سیستمی ویندۆز فۆن کاردەکەن لە ٣١ی کانوونی یەکەمەوە ناتوانن ئەپەکە بەکاربهێنن".

هەروەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، ئەم لەکارکەوتنە تەنها ویندۆز ناگرێتەوە ئەگەری هەیە ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی سیستمی ئایفۆن و ئەندرۆیدیش بگرێتەوە.

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا ئەو کەسانەی کە جۆرە مۆبایلێکیان پێیە و بە سیستمی "ئەندرۆید ٢.٣.٧" کاردەکات چیتر ناتوانن ئەپی واستئاپ بەکاربهێنن و لە مۆبایلەکانیاندا کارا نابێت.

ئ.ل