کاریگەریی شوشتنی ددان لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ چییە؟

2019-12-10

9281 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەڵک گرنگی دەدەن بە شووشتنی ددانەکانییان و پاکڕاگرتنی دەم و ددانییان، بەڵام هەرگیز نەیانزانیوە کە دەکرێت پاکڕاگرتنی دەم و ددانییان سوودی هەبێت بۆ دڵییان و بیانپارێزێت لە جەڵتەی دڵ و نەخۆشیەکانی دیکە.

 بە پێی توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامەیەکی ئەوروپیدا، شووشتنی ددانەکان بە فڵچە و مەعجون، دەبێتە هۆی پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ، لەوانەش خێرا لێدانی دڵ.

 لەو بارەیەوە توێژەرەکان باسییان لەوە کردووە، شووشتنی ددانەکان سێ جار لە ڕۆژێکدا، یارمەتیدەردەبن بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی بەرپرسن لە تێکدانی تەندروستى مرۆڤ.

 توێژینەوەکانی پێشووتریش دڵنییانداوە دەربارەی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان پاکوخاوێنی دەم و تەندروستی مرۆڤەکاندا، زاناکانیش باسییان لەوەکردووە بەکتریای ناو دەمییان دۆزیوەتەوە لە ناو خوێنی مرۆڤکدا کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

 لەگەڵ ئەوانەشدا زیادەڕەوی کردن لە پاک ڕاگرتنی دەم ڕەنگە کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەبێت، چونکە مرۆڤەکان زۆرجار سوودمەند دەبن لە هەبوونی بەکتریای سوودبەخش لە ناو دەمدا، بۆیە پێویستە هاوسەنگی ڕابگیرێت لە پاک ڕاگرتنی دەم و دداندا.

 لەو بارەیەوە توێژەرێک بە ناوی سونگ لەگەڵ گرووپەکەیدا لە کۆریای باشوور، توێژینەوەیەکییان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤دا ئەنجامداوە، دەربارەی ئەوەی ئایا پەیوەندی هەیە لە نێوان نەخۆشییەکانی دڵ و پاک ڕاگرتنی دەمدا، دەرئەنجامەکانیش ئەوەیان دەرخستووە، پاکڕاگرتنی دەم و ددان، بە ڕێژەی %١٢ لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوورتدەخات.