پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-12-10

87013 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

بە بیستنی هەواڵێک لە سەر یەکێک لە هاوپیشەکانی کار توشی شۆک دەبیت، بەشێکی هەواڵەکە پەیوەندیی بە تۆوە هەیە، ئەگەری هەیە بڕیاری دەستلەکار کێشانەوە بدات.

لە دۆخێکی جوان و خۆشدا دەژیت و هاوبەشی ژیانت بەردەوام پاڵپشتیت دەکات، بەڵام لە هەندێک لە کێشەکانی نێوانتان تاوانەکان دەخاتە ئەستۆی تۆ باشترە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام هەست بە دڵخۆشی و چالاکی دەکەیت بەبێ ئەوەی ڕێگە بدەیت کێشەکانی ژیان کاریگەریی لەسەر دەروونت بکات، هۆکارەکەی وەرزشی بەردەوام و ئاگاداربوونە لە جۆرەکانی خۆراک.

بە دۆخێکی شەرمەزارکەردا تێدەپەڕیت یان ڕەنگە تێکەڵاوییەک ڕووبدات لە نێوان کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکان و نەتوانیت باشەکان لێک جیابکەیتەوە و توشی هەڵە بیت.

هەست دەکەیت بریاردان لە هەڵبژاردنی کەسێک بۆ ژیانی خێزانیت لە ئێستادا کارێکی دروست نییە و کێشەکان زیاتر دەکەن، حەوانەوە بە مێشک بدە و لە هەموو لایەنەکانی ژیان دڵنیا بەرەوە ئەوکات بڕیارە دروستەکە بدە.

باشترە زیاتر گرنگی بە هەمەچەشنەی خۆراک بدەیت، تەنها خواردنێک سوودی بۆ جەستە نابێت، چونکە زیادبوونی کێش ئەنجامی پشگوێخستنی جۆری خۆراک و ماندوبوونی زۆری جەستە و مێشکتە.

دەرفەتێک دەست دەکەوێت کە بتوانیت لایەنی دارایی و خەرجییەکان رێکبخەیتەوە، هەوڵدەدەیت خەرجییەکان کەمبکەیتەوە و قەرزەکان لەکاتی خۆیدا بدەیتەوە و چیتر دەست بڵاونەبیت و ژیانێکی نوێ بنیات بنێیت.

لە هەندێک لە بابەتە هەستیارەکان دوربکەوەرەوە کە هەست دەکەیت زیان بە پەیوەندییە سۆزدارییەکەت دەگەیەنێت و خۆشەویستەکەت بێزار دەکات، گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا هۆکارە بۆ سەرکەوتن لە ژیانی سۆزدارییدا.

لەڕێگەی هاوڕێیەکتەوە پاڵپشتی دەکرێیت کە چ جۆرە وەرزشێک بۆ جەستەی تۆ گونجاوە و یارمەتیدەرە لە باشکردنی تەندروستیت و نەمانی ئازاری پشت و گەردن.

لەگەڵ هاوپیشەکان پەیوەندییەکی پتەو بنیات دەنێیت و ڕێز لە یەکتر دەگرن، ئەمە دەبێتە هەوێنی سەرکەوتنەکان لە ژیانی کارتدا، ئەگەری هەیە خۆت بە پڕۆژەیەکی بچوکەوە سەرقاڵ بکەیت.

ئەمڕۆ کاتێکی خۆش و ڕۆمانسی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت یان خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت، هەست دەکەیت بەرامبەرەکەت زیاتر لە جاران تۆی دەوێت و پەرۆشتە.

هەوڵمەدە هەموو وزەکانی جەستەت لە کاری بێ مانا و بێ ئەنجام خەرج بکەیت، خۆت زۆر ماندوو مەکە باشترە کەمێک بحەوێیتەوە و پشوو بە جەستە و مێشک بدەیت.

ئ.ل