تاڤگە بەناوبانگەکانی ڤیکتۆریا خەریکە وشک دەبن

2019-12-07

5746 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە یەکێک لە بەناوبانگترین تاڤگەکانی جیهان، کە دەکەوێتە باشوری کیشوەری ئەفریقاوە، لە ژێر مەترسی وشک بووندایە.

تاڤگەکانی ڤیکتۆریا ڕۆژانێک بوو هەرکەس لێوەیان نزیک ببووبایەتەوە لەنێو شێ و دڵۆپە ئاودا نقوم دەبوو، دەنگی ڕژانی ئاوەکە هێندە بەرز بوو کە لە دووری ١٢ کیلۆمەترەوە گەشتیاران گوێبیستی دەبوون، بەڵام ئێستا بە هۆی گەرمبوونی زەوییەوە تەنیا نیوەی ئاوەکەی جارانی تێدا ماوەتەوە و ئەم ڕێژەیەش نزمترینی ٢٥ ساڵی ڕابردووە.

تاڤگەکان دەکەونە نێوان هەردوو وڵاتی زامبیا و زیمبابوێیەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی مێترۆ ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەهۆی کەم بوونەوەی ئاوەکەوە برسین و دەستیان بە سەرچاوەی خۆراک ناگات.

نەک تەنها ئەمە بەڵکو ژمارەی گەشتیارانیش بە ڕێژەی %٤٠ دابەزیووە.

Victoria Falls as people know it. Credit: PA

World Famous Victoria Falls Dries Up In Devastating Drought Showing Impact Of Climate Change

ب.ع.