ناسا وێنەی هەسارۆکەیەکی نامۆ بڵاودەکاتەوە

2019-12-07

8177 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕێکخراوی ناسا وێنەی هەسارۆکەیەکی نزیک زەوی بڵاوکردەوە کە بەرد و تۆز فڕێ دەداتە دەرەوە و ئەمە یەکەمجارە ئەم دیاردەیە بەرچاوی مرۆڤ بکەوێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی ناسا توێژەرانی زانکۆی ئاریزۆنا لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو وێنانەی کە کەشتی ئاسمانی " OSIRIS-Rex" ناردوویەتییەوە و تیایاندا هەسارۆکەی "بێنو" دەردەکەوێت کە بەرد و تۆز فڕێ دەداتە بۆشایی ئاسمانەوە.

توێژەران دەڵێن کە ئەم وێنانە زانیاریی زۆرمان سەبارەت بە هەسارۆکە چالاکەکان پێدەدەن، چونکە پێشتر بە هیچ شێوەیەک بەرچاوی مرۆڤ نەکەوتبوون.

شایەنی باسە زیاتر لە ٢٠ هەزار هەسارۆکەی ناسراو لە نزیک زەوییەوە هەیە کە بە دەوری خۆردا دەخولێنەوە، هەسارۆکەی بێنۆش یەکێکە لەو ٢٠ هەزارە و تەمەنی لە نێوان ١٠٠ ملیۆن بۆ یەک ملیار ساڵدا دەبێت. توێژەران پێیان وایە کە دەردانی ئەو بەردانە یەکێک لەم هۆکارانەی هەیە، کاریگەری نەیزەک، وشکیی و گەرمی ناوەکی یاخود هەڵمی ئاو.

 

 

ب.ع.