ڤیدیۆ..دڵخۆشی منداڵێک کاتێک بۆ یەکەمجار گوێبیستی دەنگ دەبێت

2019-12-07

10494 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆڵ ئادیسن ڤیدیۆی کچە چوار مانگەکەی بڵاوکردووتەوە کە بۆ یەکەمجار و بە یارمەتی سەماعەی نابیستان گوێی لە دەنگی دایکی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تێلێگراف، جۆرجینا کچێکی چوار مانگەیە کە پزیشکەکانی لە مانگی ئەیلولدا بۆیان دەرکەوتووە کە توانای بیستنی ئێجگار کەمە، بۆیە ئامۆژگاری دایک و باوکیان کردووە کە سەماعەی نابیستانی بۆ بەکاربهێنن تاکو لە بیستنتدا یارمەتی بدات.

لە لێدوانێکیدا بۆ هەمان ماڵپەڕ باوکی جۆرجینا دەڵێت، "لە کاتی گوێبیست بوونی دەنگی دایکیدا خێرا ڕەنگ و ڕووی دەکرێتەوە، زۆر دڵخۆشتر دەبێت. بۆ ئێمەی دایک و باوکیشی، خۆشییەکە دوو ئەوەندەیە، دڵم پڕ لە جۆش دەبێت کە بەو شێوەیە دەیبینم، بەڕاستی ناتوانی نرخ بۆ ئەم خۆشییانە دابنێیت."

 

ب.ع.