شاباز زەمانی لەڕێگەی ئێن ئاڕ تی دووەوە روونکردنەوە لەبارەی وێنەکانەوە دەدات

2019-12-06

136504 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند شاباز زەمانی راستیی ئەو وێنانەی ئاشکراکرد کە تێیدا وا دەرکەوتووە بریندارە و تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

پاش ئەوەی دوێنی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩،  سەرچاوەیەکی نزیك لە شاباز زەمانی بە ئێن ئاڕ تی دووی راگەیاند: ئەو وێنانەی نابراو کە بڵاوکراونەتەوە ڕووداوی هاتوچۆ نەبووە و تەنها دیمەنی فیلمێکی سینەماییە. هونەرمەند شاباز زەمانی لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانییەوە لەبارەی ئەم هەواڵەوە خۆی روونکردنەوەیدا.

بەڕێوەبەری کارەکانی شاباز زەمانی لە زاری ناوبراوەوە لە لێدوانێکی تایبەتیدا  ئاشکرایکرد، کە شاباز وتوویەتی "دوێنێ ئێوارە لەوکاتەی ڕێگادا بووین بەرەو ئێران بۆ تەواوکردنی ئیشی سیدییە نوێکەم و قسەکردن لەسەر درووستکردنی فلمێکی سینەمایی، لە سەر رێگەی نێوان شنۆ بۆ ڕەزاییە، ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە شۆفێرەکەی تووشی جەڵدە بووبوو خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلەکەی ئێمەدا و تووشی رووداوی هاتوچۆ بووین".

بەهۆی ئەمەشەوە شاباز سەری بریندار بووە  بەڵام ئێستا تەندرووستی خۆی و بەرپرسی کارەکانی باشە.

وتیشی: ئەو وێنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە نەخۆشخانەدایە ئەوە دوای رووداوەکەیە کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئەو کەسەشی بەدیاریەوە وەستاوە دەرهێنەری فلمەکەیە کە وابڕیارە کاری لەسەر بکەن.