شەهریار باوەڕبکەی بڵاوکردەوە

2019-12-05

5161 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهریار حەسەن نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "باوەڕبکە" بڵاوکردەوە.

"باوەڕ بکە" نوێترین کاری هونەریی شەهریار حەسەنی گۆرانیبێژە، هۆنراوەی حەیدەر محەمەدە، ئەرەنجمێنت و میکس و ماستەرینگی لەلایەن شادمیر نامۆوە بۆ کراوە، شکار ئیبراهیم کاری وێنەگرتنی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، لە دەرهێنانی زیاد ساڵحە.

شەهریار حەسەن یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کوردستان، لە پێنجوێن لەدایكبووە و ئێستا لە کەنەدا دەژی، لەساڵی ٢٠٠٦ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و کلیپی هونەریی هەیە، وەک ئەکتەر لە درامایەکدا ڕۆڵی بینیوە.

ئ.ل