هۆکارەکانی سەرئێشەی منداڵان چین و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

2019-12-02

17231 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرئێشە تەنها حاڵەتێك نییە کە کەسانی گەورە و پێگەیشتوو تووشی ببن، بەڵکو منداڵانیش تووشی دەبن و پێوەی دەناڵێنن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، لەو بارەیەوە پسپۆڕێکی بواری دەمارەکان بەناوی جۆدرون جوسەر بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی راگەیاندووە، هۆکارەکانی سەرئێشەی دڵەڕاوکێ لای منداڵان بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی شان و ملەوە دەبێت، هەروەها زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت، کەمی جوڵە، دڵەڕاوکێی دەروونی لە هۆکارەکانی تووشبوونن بە سەرئێشە لە منداڵاندا.

لەکاتی تووشبوونی منداڵان بەم حاڵەتە بەتایبەت ئەگەر زۆر دووبارە بووەوە و وایکرد منداڵەکە نەتوانێت بەپێی پێویست جوڵە بکات و بچێت بۆ قوتابخانە، پێویستە رێنمایی پزیشك وەربگیردرێت.

هەروەها ئەگەر سەرئێشەکە توند بوو و هەندێك نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بوو وەك سەرگێژخواردن، دڵتێکهەڵاتن، تێكچوونی بینین، هەستیاری بەڕووناکی، دەبێت پشکنین بۆ منداڵەکە بکرێت چونکە ئەگەری هەیە تووشی شەقیقە بووبێت.

بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەش پێویستە بەردەوام وەرزش بکرێت و جوڵەی منداڵەکە زیادبکرێت، بەتایبەت وەك راکردن، لێخوڕینی پاسکیل و وەرزشکردن، لەگەڵ تەکنیکەکانی یۆگا، هەروەها دەبێت نەهێڵیت منداڵەکەت ئینتەرنێت و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بەڕاددەیەکی زۆر بەکاربهێنێت.