ڤیدیۆ: پیاوێک تەنیا بە بیرکردنەوە دەتوانێت مێش و هەنگ لە خۆی کۆبکاتەوە

2019-11-19

7911 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێك لە ئیندۆنیزیا تەنیا بە دانیشتن و بیرکردنەوە دەتوانێت مێرووی جیاواز بانگ بکات و لەخۆی کۆبکاتەوە.

ماڵپەڕی نیوز فلەیر بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە ناوی عەبدولغەنییە و دانیشتووی وڵاتی ئیندۆنیزیایە، ڤیدیۆکەش ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە باخچەی ماڵەکەی خۆیدا گیراوە، کە تیایدا سەدان مێش و هەنگ تەنیا بە دانیشتن لەخۆی کۆدەکاتەوە.

بەپێی لێدوانی ئەو کەسانەی ئامادەبوون لەوێدا، عەبدولغەنی تەنیا ١٠ خولەکی پێویستبووە بۆ کۆکردنەوەی سەدان مێروو لە خۆی.

 

ب.ع.