هەڵمی ئاو لەسەر مانگێکی موشتەری دۆزرایەوە

2019-11-19

3643 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیمی "گودارد"ی سەر بە ڕێکخراوی ناسا ئاشکرایانکرد کە نیشانەی هەڵمی ئاویان بەدیکردووە لەسەر ڕووی مانگی یۆرۆپا.

ئەم دۆزینەوەیەش بە دۆزینەوەیەکی زۆر گرنگ دادەنرێت لەبەرئەوەی کە مانگی یۆرۆپا، کە گەورەترین مانگی موشتەرییە، چەندین ساڵە جێی سەرنجی زانایانی ناسا بووە و گومانی بوونی ژیانی لێ کراوە، هەرکات باسی ژیان لە دەرەوەی زەوی بکرێت یەکسەر پەنجە بۆ یۆرۆپا ڕادەکێشرێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا کە لە گۆڤاری "Nature Astronomy"دا بڵاویانکردووەتەوە، تیمی ناسا ئاماژەیان بە خێرایی دەرچوونی هەڵمەکەش کردووە کە ٢.٣٦٠ کیلۆگرامە لە چرکەیەکدا و دەتوانێت لە چەند خولەکێکدا مەلەوانگەیەکی ئۆڵۆمپی پڕبکات.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لوکاس پاگانینی لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەڕی فەرمی ناسا دەڵێت، "هێشتا ئاومان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام دووەم گرنگترین شتمان دۆزیوەتەوە، ئاو لە دۆخی گازیدا."