چەند قازێك لە کەیسێکی دادگادا بەرامبەر بە پیاوێك براوە دەبن

2019-11-19

2841 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کەیسێکی سەیردا کە خرایە بەردەم دادگایەکی فەڕەنسا، دادوەر مافی بە کۆمەڵێك قاز دا و سکاڵای پیاوێکی رەت کردەوە کە دژ بەو قازانە تۆماریکردبوو.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو قازانە لەلایەن ژنێكی خانەنشینەوە بەخێودەکرێن کە ناوی دۆمینیك دۆتە لە نزیك شاخەکانی بیرینیە لە باشوری رۆژئاوای فەڕەنسا دەژی، لە باخچەکەیدا نزیکی ٦٠ قاز و مراوی هەیە.

دراوسێیەکی دۆت لە دادگای شارۆچکەی داکس سکاڵای دژ بەم قازانە تۆمارکردووە و بەدادگای راگەیاندووە کە دەنگی ئەو باڵندانە بەڕاددەیەك بێزاری کردوون کە ژیانی بووە بە دۆزەخ.

دوای پێداچوونەوە بۆ کەیسەکە دادگا سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە دەنگی ئەو باڵندانە لە سنوری دیاریکراو لانادەن، بەمەش قازەکان توانییان کەیسەکە ببەنەوە.

ژ.ن