چوار نیشانە دەریدەخەن ژیانت بەرەو باشتر دەگۆڕێت

2019-11-19

25925 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەر یەکێك لە ئێمە بە کاتی قورس و ئاستەنگیدا تێپەڕیوین و توانیومانە بەسەریاندا سەرکەوتوو بین نەهێڵین شکست بە توانا و هەوڵەکانمان بهێنن، ئەمەش واتای سەرکەوتن و هەنگاونانە بۆ باشتر.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێكجار وادەزانیت کەوتوویت و چیتر توانای هەستانەوەت نییە؟ ژیانیشت لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات؟ لەڕاستیدا ئەمە سەرەتایە بۆ گەیشتن بە رێگەی کراوەتر و باشتر.

بۆیە لەکاتی تێپەڕبوون بە تاقیکردنەوە قورس و ناخۆشەکاندا کۆڵمەدە و بێهیوا مەبە، بەردەوام بە لە هەوڵەکانت.

چوار نیشانە دەریدەخەن ژیانت بەرەو باشتر دەگۆڕێت، لەوانەش:

کاتێك دەزانیت چ شتێكت لە ژیانتدا ناوێت.

کاتێك بە واقیعی بیردەکەیتەوە و واز لە خەیاڵ دەهێنیت.

کاتێك بڕوا بەوە دەکەیت کە کێشە لە تۆدایە و دەبێت لە خۆتەوە دەست بە چارەسەر بکەیت.

کاتێك بە تەواویی لە خۆت تێدەگەیت و دەزانیت چیت دەوێت.

ژ.ن