2019-11-18
18349 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زۆرکات بەشێک لە دایکان منداڵەکانیان بە شیری دەستکرد "قوتو" گەورە دەکەن، بەبێ ئەوەی بزانن کە شیری دایک چ سوودێک بە خۆیان و منداڵەکەیان دەگەیەنێت، هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشی دایک و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشی منداڵ.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی شیرپێدانی سروشتیی کردووە کە بریتین لە:
- یارمەتیدەرە بۆ تواندنەوەی چەوری لەشی دایک و دابەزاندنی کێشی لەشی

- شیریی دایک بەهۆی خواردنەکانییەوە بەردەوام تام و ڕەنگی دەگۆرێت کە هاندەردەبێت بۆ منداڵ لە گەورەبوونیدا لەگەڵ خواردنە جیاوازەکان رابێت.

- شیری دایک خۆراکی پێویست بۆ جەستەی منداڵەکە دابین دەکات

- سیستمی بەرگری جەستەی منداڵ بەهێز دەکات

- منداڵ و دایکەکە هەست بە دڵخۆشی دەکەن بەتایبەت لەکاتی شیرپێداندا هەستیی سۆز و خۆشەویستی نێوان دایک و منداڵ زیاد دەکەن.

- جەستەی منداڵ لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دەپارێزێت

- ئاستی زیرەکی زیاتر دەکات بە جۆری IQی بەرز دەبێت و بیرەوەرییەکی بەهێزی دەبێت.

- شیری دایک برێکی زۆر پڕۆتین بەرهەمدەهێنێت کە هۆکارە بۆ گەشەی منداڵ و زیادبوونی کێشی بەپێی تەمەنی.

- هۆکارە بۆئەوەی منداڵ کێشی لەشی تەندروست بێت و زیاد نەکات

- یەکێکە لە باشترین ڕێگەکانی پەیوەندیگرتنی منداڵ و دایکەکە

- وادەکات ماسولکە و ئێسکی دایک بەهێز بێت.

ئ.ل