جەمیل زکری هونەرمەند لە نەخۆشخانەیە

2019-11-17

2477 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند و ئەکتەری دیاری شاری دهۆک جەمیل زکری بەهۆی توشبوونی بەنەخۆشی شەکرەوە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

هونەرمەند و ئەکتەر جەمیل زکری بە دیجیتال میدیای ئێن ئاڕ تى راگەیاند: رەوشی تەندروستی ئەو ئێستا باش نیە، ئەو ئەگەرچی نزیکەی١٧ ساڵە دواری ئەم نەخۆشیە بووە، بەڵام هیچکات وەک ئێستا بێزاری نەکردووە وکاریگەری لەسەر دانەناوە،

ئەو ئێستا لەنەخۆشخانەیە لە شاری دهۆک، و بڕیارە لەچەند ڕۆژی ئایندەدا لەسەر ئەرکی حکومەت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیەکەی  رەوانەی نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن بکرێت،جەمیل زکری پێشتر نەخۆشی فەقارات و گەدەی هبووەو هەروەها نەشتەرگەری چاویشی کردووە.

جەمیل زکری عوسمان لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری دهۆک لە دایک بووەو بۆیەکەمجار ساڵی ١٩٦٧ بەشداری لە فێستیڤاڵی فرات ئەوسەت کردووەو لەسەر ئاستی پاریزگاکانی عێراق توانیوێتی خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنێت و دواتر وەک ئەکتەر لە هەردو درامای  ویژدان وخۆدیک ناسراو تا کاتی نەخۆشکەوتنیشی لەکاری هونەری بەردەوام بووە