کۆمەڵێک بەرازی کێوی بایی ٢٢،٠٠٠ دۆلار کۆکاینیان هەڵلوشی

2019-11-17

15909 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند بەرازێکی کێوی بڕێکی زۆر کۆکاینی هەڵدەمژن کە لە دۆڵی ڤالدیچیانای ئیتاڵیا لە پۆلیس شاردرابوویەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز پۆلیسی ئیتاڵیا لە کاتی گوێ گرتنیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی ئیتاڵیا گوێ بیستی چەند زانیارییەک بوون کە بوونەتە هۆی دەستگیرکردنی باندەکە کە لە چوار کەس پێکهاتبوون، ئیتاڵییەک و سێ ئەلبانی، لە نێو گفتوگۆکاندا باسی ئەوەیان کردووە کە بەرازی کێوی بایی ٢٢،٠٠٠ دۆلار کۆکاینی هەڵمژیووە کە لە چەند قوتویەکدا هەڵیانگرتووە، بەڵام وادیارە بە باشی سەریان نەنرابێتەوە.

پۆلیسی وڵاتەکە دەڵێت کە باندەکە بەرپرس بووە لە هاتوچۆی دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر مانگانە لە نێوان هەردوو شاری ئارێتزۆ و سیێنادا، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨وە کاردەکەن و بۆ هەر گرامێک کۆکاین بڕی ١١٠ دۆلاریان وەرگرتووە.