ڤیدیۆ.. چۆنێتی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سروشتی بۆ زوو درێژبوونەوەی قژ

2019-11-15

58702 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قژی درێژ خەونی زۆربەی ئافرەتانە و زۆرکات بەهۆی کەمیی ڤیتامینەکان لە لەشدا، یاخود لاوازیی قژەکە، زوو درێژ نابێتەوە، دەتوانرێت سوود لە برنج وەربگیرێت بۆ درێژبوونەوەی قژ.

ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گیراوەیەکی سروشتی کردووە، کە یارمەتیدەرە لە زوو درێژبوونەوەی قژ، بەبێ ئەوەی زیانی لاوەکیی هەبێت، پێکهاتەکانی بریتین لە برنج و ئاو.

سەرەتا برنجەکە جارێک بشۆرێتەوە، دواتر ئاوی بۆ زیادبکرێت و دەستی تێبخرێت بۆئەوەی رەنگ بداتەوە، بخرێتە قاپێکی قوڵی سەر داپۆشراو و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر وازی لێ بهێنرێت.

ئاوی برنج ماددەی دژە ئۆکسان و کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە، کە یارمەتیی گەشەکردنی رەگی مووەکان دەدات، وەک خۆراک ڕۆڵی دەبێت بۆ درێژبوونەوەی قژ.

ئاوەکە لە برنجەکە جیادەکرێتەوە و دەخرێتە قوتوویەکی شێوە سپرا، دواتر دەپرژێنرێت بە بنبێخی قژەکەدا، پێش گەرماوکردن دەدرێت لە قژەکە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێوەی دەمێنێتەوە و مەساج بە بنبێخی قژ دەکرێت، دواتر دەشۆرێت.

ئەو ئاوە تەنها دەتوانرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گیراوەیە هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باشتر.

ئ.ل