ڤیدیۆ.. توڕەبوونی منداڵێک لە دایکی کە پێش چوونە سەر کار ماچی نەکردووە

2019-11-15

51272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 گرتە ڤیدیۆی منداڵێک، کە وا هەستیکردووە بێڕێزیی بەرامبەری کراوە، چونکە دایکی پێش چوونە سەر کار ماچی نەکردووە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوزدا هاتووە، ئەلیکساندەر کرئیستۆز تەمەنی تەنها دوو ساڵ دەبێت، بەهۆی رەفتاری دایکییەوە زۆر توڕە دەبێت و، گلەیی "ڕەفتارە نەشیاوەکەی دایکی بە باوکی دەگەیەنێت،" لەو ساتەدا باوکی دیمەنی توڕەبوونی کوڕەکەی تۆماردەکات، کە کوڕەکەی بە توڕەییەوە گلەیی لە دایکی دەکات گوایە "بێڕێزی بەرامبەر کردووە،" چونکە پێش چوونە سەر کاری ماچی نەکردووە.

کاردانەوەکانی ئەلیکساندەری بچووک پڕە لە سۆز و خۆشەویستی، چونکە دایکی بە خێرایی و بەبێ ئەوەی خواحافیزی لێ بکات و ماچی بکات، چووەتە سەر کارەکەی، بەهۆی ئەو کارەشەوە ئەلیکساندەر هەستدەکات بێڕێزی بەرامبەر کراوە.

لەو ساتەی توڕەیە، باوکی بە مۆبایلەکەی وێنەی دەگرێت، ئەلیکساندەر دەڵیت کە دایکی ماچی خۆی و خوشکە بچووکەکەی و تەنانەت ماچی باوکیشی نەکردووە و رۆشتووە.

گرتە ڤیدیۆکە باوکەکە بڵاویکردووەتەوە و بینەرێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە، دایکی ئەلیکساندەر دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە ئاماژەی بەوە کردووە، کوڕەکەی لە ڕاهێنانی تۆپی پێ بووە و بە خێرایی هێناویەتییەوە ماڵەوە و خۆی چووە بۆ سەر کار، چونکە درەنگ کەوتووە، هەربۆیە دەرفەتی نەبووە ماچی کوڕەکەی بکات، بەڵێنی ماچکردنی زۆری بە کوڕەکەی داوە، پێی راگەیاندووە هەرگیز جارێکیتر لەیادی ناکات.

ئ.ل