ژنێک لە سەری مەنهۆڵ هونەر دەخولقێنێت

2019-11-15

1603 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند ئێما فرانس راف قوماشی جلوبەرگ و جانتا بە نەخشی سەر مەنهۆڵەکان دەڕازێنێتەوە و دیزاینێکی دانسقەیان لێ دروست دەکات.

ئەستەمە وشەی هونەر و مەنهۆڵ لە یەک ڕستەدا ببیستیت، بەڵام بۆ ئێما ئەوەنەدەش مەحاڵ نییە، ئەوەتا شار بە شاری ئەوروپا دەگەڕێت بەدوای نەخشی ناوازەی سەر شەقام و مەنهۆڵەکاندا تاکو بۆیەیان بکات و لە تیشێرت و جانتاکانیدا دەریان بچێنێتەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "The guardian"دا ئاماژە بەوە دراوە کە راف بەرلین و بەرشەلۆنە و ئیستانبوڵ و پۆرتۆ و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا گەڕاوە بە مەبەستی نەخشاندنی قوماشەکانی بە وێنە و دیمەنی سەر شەقامەکانیان، راف دەڵێت تەنیا قوتویەک بۆیە و ڕۆڵەیەکی بەسە بۆ ئەوەی هونەرەکەی بەرجەستە بکات و دەشڵێت لە کاتی بۆیەکردنی شەقامەکاێکی دیاریکراودا ئەگەر بنێشتێکیشی پێوە بێت لاینادەم چونکە ئەوە تایبەتمەندییەک دەدات بە نەخشەکە کە لە هیچ کاتێک و شوێنێکی دیکەدا نەبێت، دەکرێت دوای دوو ساڵ بڕۆیتەوە شوێنەکە و هەمان نەخشت دەست نەکەوێت.

ئێما راف دایک و باوکی ئەڵمانین و خۆی لە فەرەنسا لەدایک بووە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بووە کاتێک خێزانەکەی ڕۆشتوونەتە پورتوگال، بیرۆکەی بۆیە کردنی مەنهۆڵی لەگەڵ باوکیدا بۆ هاتووە کاتێک لە کۆلێژی دیزاینی قوماش خوێندوویەتی لە پۆرتۆ.

ب.ع.