بۆ یەکەمجار کچە موسڵمانێک بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات

2019-11-09

21580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ یەکەمجار کچە موسڵمانێکی باشوری ئاسیا کە خەڵکی بەنگلادیشە بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەکات.

شیرین ئاکتر شیلای بەنگلادیشی وەک یەکەم کچە موسڵمانی باشوری ئاسیا و هاوشانی کچانی تری ئەوروپا بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا کردووە، تا بتوانێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

پێشتر کچانی وڵاتانی موسڵمان بەشداریی ئەو جۆرە پێشبڕکێیەیان کردووە، بەڵام لە باشوری ئاسیا ڕووی نەداوە، زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، لەوانەش ڕیما فەقییە وەک شاجوانی پێشووی لوبنان ئەمریکا هەڵبژێردرا.

شیرین لە شارەکەی خۆیدا وەک شاجوانی بەنگلادیش بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژێردراوە و مانگی ڕابردوو نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

شیرین لە پایتەختی بەنگلادیش دکا لە کۆتایی مانگی رابردوودا لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێکەوە بەهۆی زیرەکی و جوانییەکەیەوە هەڵبژێردراوە، خوێندکاری قۆناغی سێی فیزیایە لە زانکۆی دکا، لەکاتی هەڵبژاردنەکەیدا رایگەیاندووە، باوکی ئەندامی پاسەوانانی سنوری بەنگلادیشە و هەمیشە نمونەی باڵا بووە لە ژیانیدا.

Image result for ‫شيرين أكتر شيلا‬‎

Image result for ‫شيرين أكتر شيلا‬‎

Image result for ‫شيرين أكتر شيلا‬‎

Image result for ‫شيرين أكتر شيلا‬‎

ئ.ل