هونەرمەندێکی چینی خاشاک دەکات بە جلوبەرگی مۆدە

2019-11-06

6156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند جووتە نەعلێک و تۆڕی ماسی و دەبەی پلاستیک شتانێک نین لەسەر فەرشە سوورەکانی پێشبڕکێی مۆدەکان بیبینیت، بەڵام بۆ هونەرمەندێکی چینی باشترین کەرەستەن بۆ دروستکردنی جلوبەرگی مۆدە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "Vogue" وان یونفێنگ، کە هونەرمەندێکی چینیی دانیشتووی پەکینە، لە ماڵە بچووکەکەی خۆیەوە لە زبڵ و خاشاک جلوبەرگ دروستدەکات، کە تەنیا خۆی لەبەریدەکات و پاشان وێنەیان لەگەڵ دەگرێت و بڵاویدەکاتەوە، بەمەش دەیەوێت هۆشیاریی ژینگەیی بڵاوبکاتەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی چیندا.

وان دەڵێت، "من بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی جلوبەرگ دروستدەکەم، جلوبەرگەکانم تەنیا هونەری نمایشکارین، واتا بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە نابن، بەمە دەمەوێت پەیامێک بە جیهان بدەم سەبارەت بە پاراستنی ژینگە."

لە کۆتا وێنەکانیدا کە لەژێر ناوی "پاراستنی زەریاکە"دا بڵاویکردوونەتەوە، وان چەندین جۆری جیاواز خاشاکی لە خۆی ئاڵاندووە و بە ڕووخسارە خەمبارەکەشی دەیەوێت ئازاری ئاژەڵە ئاوییەکان نیشانی جیهان بدات.

"I want to reconstruct the scenes of those animals struggling before their deaths, caused by the ocean pollution," Wan said.

An image taken in New York's Times Square shows Wan dressed in a bright blue gown made of IKEA shopping bags.

Wan transformed an old quilt cover into a Western-style ballgown.

An outfit made of recycled denim, a miniature Eiffel Tower and long, red Chinese tassels.

An elaborate outfit made from discarded plastic bottles.

An image from Wan's new project, "Protection of the Ocean," in which he mirrors the plight of trapped marine animals.

ب.ع.