شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژێردرا

2019-11-04

89151 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ڕێوڕەسمێکدا دووەمین خولی شاجوانی ئاسیا بە بەشداری زیاتر لە ٢٠ کچ کە لە وڵاتە جیاوازەکانی ئاسیاوە هاتبوون لە ڤێتنام بەڕێوەچوو، تێیدا کایشا چوای فلیپینی نازناوەکەی بەدەستهێنا.

ئێوارەی دوێنێ ڕێورەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە ڤێتنام بەڕێوەچوو، ٢٥ کچ کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی نازناوەکە، تێیدا کایشا چوای کچە فلیپینی نازناوەکەی بەدەستهێنا، بوو بە شاجوانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩.

Jeanyfer Garvilles Ozbot  with 25 candidates from all over the world for the title.

ماڵپەڕی sagisag ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین خەڵاتی شاجوانی لە ڕیورەسمەکەدا بەخشرا، کە تێیدا خەڵاتی جوانترین روخسار بەخشرا بە سەمیخ شای هیندی، جوانترین پێست بە لین تزوی تایوانی بەخشرا، خەڵاتی جوانترین قژ بە یارا خەرماتسۆڤای بێلاڕوسی بەخشرا، لی سول کیم خەڵاتی جوانترین زەردەخەنەی پێدرا.

لە رێوڕەسمەکەدا کچە مۆدێلی کورد شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان وەک کچێکی عێراقی بەشداری لە پێشبڕکێکەدا کرد، توانی لە ڕێگەی دەنگدانی ئۆنلاینەوە نازناوی "شاجوانی ئاسیا بە دەنگی خەڵک" بۆ ساڵی ٢٠١٩ بباتەوە.