چۆن چارەسەری ڕەشی ژێر چاوەکانت دەکەیت؟

2019-11-03

22205 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەشی ژێر چاوەکان وادەکات رەنگی روخسار و پێستی کەسەکە ماندوو و نەخۆش دەربکەون، بۆ رزگاربوون لەم کێشەیەش دەتوانن سوود لە هەندێك ڕێگەی سروشتی ئاسان وەربگرن.

دروستبوونی هێڵی ڕەشی ژێرچاوەکان دەکرێت بۆ چەندین هۆکاری جیاواز بگەڕێتەوە، وەك ماندووبوونی جەستەیی و دەروونیی، کەمخەوی، بەرکەوتن بە تیشی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش، خاوبوونەوەی سووڕی خوێن، مانەوەی شلەمەنییەکان لە جەستەدا و بەرکەوتن بە ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر بەشێکن لە هۆکارەکان.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە چەند رێگەیەکی سروشتی و ئاسان کردووە بۆ رزگاربوون لە رەشی ژێر چاوەکان ، لەوانەش:

کیسی چا:

Image result for ‫أكياس الشاي‬‎

کیسی چا یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ لابردنی هێڵە ڕەشەکانی ژێرچاو و توندنکردنەوەی پێویستی ئەو ناوچەیە، بۆ ئەمەش تەنها پێویستە کیسی چا بکەیتە کوپێك ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێك، دواتر دایبنێ تا سارد دەبێتەوە ئینجا بیخەرە سەر چاوەکانت و کەمێك بحەوێرەوە تا کیسە چایەکە هەموو ژەهرە کۆبووەکانی ژێر چاوەکان رابکێشێت و ئەو ناوچەیە سپیبکاتەوە.

خەیار:

Related image

خەیار لەت بکە و بیخەرەسەر چاوەکانت و بۆ ماوەی ١٠ خولەك دایبنێ لەو ناوچەیە تا رووندەبێتەوە و ئەو ناوچەیە گەشدەبێت، یاخود دەتوانی خەیارەکە بهاڕیت و بیکەیتە ناو قاڵبی سەهۆڵەوە تا دەیبەستێ، دواتر مەساجی ژێر چاوەکانت و روخسارتی پێبکەیت.

ئاوی گوڵ:

Image result for ‫ماء الورد‬‎

ئاوی گوڵ یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنی پێستی هەستیاری دەوری چاوەکان و نەهێشتنی هێڵە ڕەشەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لۆکەیەك تەڕ بکە بە ئاوی گوڵ و بە نەرمی دەوری چاوەکانتی پێبسڕە، لە هەفتەیەکدا چەندجارێك دووبارەی بکەرەوە تا پێستی ئەو ناوچەیە رووندەبێتەوە.

ژ.ن