شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی ٢٠١٩ دیاریکرا

2019-11-03

23486 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساندرا سومانی شاجوانی هیندستان لە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوی شاجوانی گەردووندا، کە لە مالیزیا رێكخرا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و نازناوەکەی بردەوە.

هەژماری فەرمیی کێبڕکێکە لە ئینستاگرام پیرۆزبایی لەم کچە کردووە کە نازناوەکەی بردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کێبڕکێی شاجوانی گەردوونی ئەمساڵدا شاجوانی ٢٤ وڵات بەشدارییان کردووە و ساندرا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

لە کۆریای باکورەوە شین چین بووە بە هاوەڵی یەکەمی شاجوان، هاوەڵی دووەمی جیسا مای بووە لە فیلیپینەوە.

براوەکەی ئەمساڵ خەڵاتێکی ماددی و بلیتێکی گەشتکردن بۆ ئیتاڵیا وەردەگرێت، هەروەها رێککەوتن لەگەڵ یەکێك لە گرنگترین خولەکانی نمایشی جلوبەرگ واژۆ دەکات.

شاجوانی "Miss CosmoWorld" کێبڕکێیەکی شاجوانی نێودەوڵەتییە و هەموو ساڵێک لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا رێکدەخرێت، مەرجەکانی بەشداریکردن لە کێبڕکێکە لەسەر ئاستی شێوە بە گشتی، ئاستی رۆشنبیری و پەروەردەیی دەبێت.

ژ.ن