ڤیدیۆ.. نمایشکردنی عەزی و پێڵاوی لە شوکولاتە دروستکراو

2019-11-02

5643 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یادی ٢٣ ساڵەی شوکولاتەدا نمایشێک کرا کە ناسراوە بە "Salon Du Chocolat Fair" و تێیدا چەندین عەزی و پێڵاو کە بە شوکولاتە رازێنرابوویەوە نمایشکرا.

ڕوسیا تودەی نوسیوویەتی، عەزی و پۆشاک و پێڵاوەکان لە تێکەڵەی کاکا و شیر و شەکر ئامادەکراون، تێیدا لەلایەن کۆمەڵێک نمایشکارەوە خراونەتەڕوو.

لە نمایشێکدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، کە تێیدا ٥٠٠ کەس بەشداربوون لە ٦٠ وڵاتی جیاوازەوە، تێیدا یادی ٢٣ ساڵەی شوکولاتە کرایەوە کە یادێکی ساڵانەیە، میوانەکان چیژیان لە خواردنی شوکولاتە و کێک و ئایسکرێم و شیرینییەکان وەرگرتووە.

زۆرکەس پێیانوایە کە شوکولاتە و کاکاو بە ناسنامەی ئەمریکای لاتینی دادەنێن، لەگەڵ چۆنییەتی هەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرهەم و باشکردنی تا لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و جیهاندا خواستی زیاتری لەسەربێت.

ئەو پێشانگایەی تایبەتبووە بە خستنەڕووی بەرهەمەکانی شوکولاتە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە و تا ٤ی تشرینی دووەم بەردەام دەبێت.

ئ.ل