پێنج ئامۆژگاری بۆ پڕبوونەوەی ڕیش

2019-11-02

16099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە پیاوان حەز بە بوونی ڕیش دەکەن، کە دیمەنێکی گەنجتر و جوانتر بە ڕووخساریان دەدات، یان پێستی رووخساریان لە کاریگەرییەکانی تیشکی خۆر دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە هێمای هێز و توانا لێکیدەدەنەوە.

ماڵپەڕی مەوزوع لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، هەندێک لە پیاوان توانای مووی ڕیشیان لاوازە، ناتوانن ڕیشیان بهێڵنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکانی پێست بۆ پڕبوونی ڕیش کۆمەڵێک ئامۆژگارییان خستووەتەڕوو:

- ناوبەناو ریش بتاشرێت

نابێت بە بەردەوامی ڕیش بتاشرێت، چونکە ڕێگری لە بەهێزیی ڕەگی مووەکان دەکات، باشترە لە نێوان چوار بۆ شەش هەفتە جارێک ڕیش چاکبکرێت.

- ڕاگرتنی پاکوخاوێنیی ڕیش

ڕۆژی دوو جار ڕیش بە ئاو و کەرەستەی پاککەرەوە بشۆرێت، وەک شامپۆ و نەرمکەرەوە "بەلسەم".

- مەساجکردنی ڕیش "شێلانی"

بۆ بەهێزکردنی رەگی مووەکان ئەو بەشەی ڕووخسار مەساج بکرێت، باشترە کەوچکێک لە زەیتی زەیتون و جۆجۆیا و بادەم تێکەڵبکرێت و کەمێک گەرم بکرێت، دواتر بدرێت لە ڕیش و بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە شێوەی بازنەیی مەساجی پێبکرێت.

- بەکارهێنانی ڤیتامین بی حەوت

ئەو جۆرە ڤیتامینە ڕێگە بە گەشەی رەگی مووەکە دەدات و سوڕی خوێنی ڕووخسار چالاکدەکات، دەکرێت لە چەرەسات دەستبکەوێت.

- دوورکەوتنەوە لە خورانی ڕیش

یەکێک لەو گرفتانەی لەکاتی درێژبوونەوەی ڕیشدا ڕوودەدات خورانیەتی، چونکە مووی تازە هۆکارە بۆ خورانی پێست، هۆکارەکەی وشکبوونیەتی زەیتی لێبدرێت خورانەکان کەمدەبێتەوە، ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە.

Related image

ئ.ل