2019-10-30
12508 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرنگیدان بە پێست یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆئەوەی پێست بە گەنجی و جوانی بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت بزانن چۆن گرنگیی پێدەدەن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژە بەوە کراوە، دکتۆرێکی بواری جوانکاری ئاماژەی بەوە کردووە، جێڵی دەموچاو شۆردن پێویستە لەگەڵ جۆری پێستدا بگونجێت و دوای ئەوە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ رووخسار بەکاربهێنرێت، بۆئەوەی پارێزگاری لە پێست بکرێت بەم جۆرە:
پێست بەگشتی دەکرێت بە سێ بەشەوە:
پێستی ئاسایی: ئەو جۆرە پێستەیە کە هاوسەنگە لەڕووی دەردانی زەیتەکانەوە.
پێستی چەور: ئەو جۆرە پێستەیە کە زەیت بە شێوەیەکی زیاد لە پێویست دەردەدات.
پێستی هەستیار: پێستی هەستیار و وشك پێویستی بەوەیە زیاتر گرنگیی پێ بدرێت بۆئەوەی تووشی سووربوونەوە و هەستیاری نەبێت.
لەکاتی هەڵبژاردنی جێڵ و سابوونی دەموچاو شۆردندا دەبێت بزانن ئەوەی هەڵیدەبژێرن لەگەڵ جۆری پێستتاندا بگونجێت، بەجۆرێك: ئەگەر پێستت ئاسایی بێت، دەبێت ئەو جۆرە بەکاربهێنیت کە بۆ پێستت ئاساییە و هیچ پێكهاتەیەکی وشكکردنەوەی پێستی تێدا نییە.
بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە، دەبێت ئەو جێڵەی بەکاریدەهێنن ترشی "Glycolic acid" و " Salicylic acid"ی تێدابێت، چونکە دەردراوەکانی پێست کەمدەکاتەوە و رێژەی دەرکەوتنی خاڵە ڕەش و سپییەکانی پێست کەمدەکاتەوە و رێگە لە دروستبوونی زیپکە دەگرێت.
بۆ پێستی هەستیاریش دەبێت سابونێك بەکاربهێنرێت کە پێست نەرمبکاتەوە و رێگە نەدات وشك ببێتەوە و سوور هەڵبگەڕێت.