شاجوانی زەوی بۆ ساڵی ٢٠١٩ دیاریکرا

2019-10-29

32798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیلیس بیمنتڵ شاجوانی بورتوریکۆ نازناوی شاجوانی زەوی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەدەستهێنا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی، نیلیس بیمنتڵ لە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوی شاجوانی زەوی کە لە مانیلای پایتەختی فیلیپین بەڕێوەچوو، پاش کێبڕکێ لەگەڵ چەندین بەشداربوو توانیی نازناوی شاجوانی زەوی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەدەستبهێنێت.
کێبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی یەکێکە لە باوترین کێبڕکێکانی شاجوان، کە ساڵانە لە فیلیپین لەژێر چاودێریی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و تێیدا جوانترین کچەکانی جیهان بەشداریدەکەن.