دوو خواردن ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی دەکەن

2019-10-29

34460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماریا مۆخینا سارەزایی روسی لە بواری خۆراکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە، کە دوو خواردن کاریگەرییان لەسەر خاوبوونەوەی نیشانەکانی پیریی هەیە.

ماڵپەڕی سپۆتنیک لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو پسپۆڕی خۆراکە کردووە و ناوی دوو خواردنی خستووەتە ڕوو کە کاریگەرییان لەسەر خاوبوونەوە و درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی هەیە، ئەوانیش:

چای سەوز

خواردنەوەی چای سەوز جگەلەوەی بۆ تەندروستیی گرنگە بەهۆیئەو ماددەی دژە ئۆکسانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، کردارەکانی هەرسکردنی خۆراک خێراتر دەکات و پێست لە چرچی و وشکبوونەوە دەپارێزێت.

خورما

خۆراکێکی بەسوودە، جونکە بڕێکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە و ڕێگری لە تێکچوونی باری دەروونیی دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاریی کرداریهەرس دەکات و گرفتەکانی بەدهەرسی ناهێڵێت، جەستە بە ئاسانیی ماددە خۆراکییەکان دەمژێت، بەو جۆرە یارمەتیدەر دەبێت لە درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی.

ژ.ن