شاجوانی ئێران لەترسی لەسێدارەدان لە وڵاتێکی دیکە خۆی شاردووەتەوە

2019-10-25

15674 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باهرە زاری بەهاری تەمەن ٣١ ساڵ کە هەڵبژاردەی ئێران بوو بۆ " Miss Intercontinental" لە ساڵی ٢٠١٨دا، تاوەکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی "نەینەوا ئاکینۆ" دەست بەسەر کراوە.

بەهاری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا لە بینای سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەخانەکە ماوەتەوە و داوای پەنابەرییەکەی لە چاوەڕوانیدا، بەهیوایە کە بنێردرێت بۆ وڵاتی سێیەم، چونکە چیتر فلیپین بۆ ئەو سەلامەت نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمە مانای ئەوە نییە کە فلیپینی خۆشناوێت بەپێچەوانەوە، بەڵام مانای ئەوەیە کە چیتر ئەو شوێنە گونجاو نییە تا بە سەلامەتی بەبێ دڵەڕاوکێ تێیدا بژی.

ئەمەش دوای ئەوەهات کە کاربەدەستانی ئێران ناوی ئەم کچەیان خستووەتە لیستی سوری ئینتەرپۆڵەوە، بەمەبەستی ئەوەی رادەستی تاران بکرێت چونکە تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە دەستدرێژی کردووەتە سەر هاوڵاتییەکی ئێرانی لەناو فلیپیندا.

وایکردووە کە بەرپرسانی فلیپین لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە لە ناو فڕۆکەخانە دەستبەسەری بکەن،  لەو بارەیەشەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دادوەری فلیپین بەناوی مارك بێرت وتوویەتی: هۆکاری هێشتنەوەی لە ناو فڕۆکەخانەدا دەست بەسەرکردنی نییە، بەڵکو ئەوەیە رێگەی لێبگرن لەوەی بچێتە زەوییەکانی فلیپینەوە، بەهۆی ئەو لیستە سورەی کە لە دژی ئەو دانراوە.

بەهاریش لەلای خۆیەوە دەڵێت، ئەو تۆمەتانەی ئێران خستوویەتییە پاڵی راست نییە، پێشتریش بە تۆمەتی دیکەی بۆ دروستکراوە، ئەو پێی وایە هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی داوای مافی ژنانی کردووە و لە یەکێك لە پێشبڕکێکانی شاجوانیدا ئاماژەی بە جێگری تەختی شاهانەیی ئێران شازادە رەزا بەهلەوی کردووە کە دژ بە سیستمی ئیسلامی ئێرانییە، داوای مافی پەنابەری لە فلیپین بە یارمەتی پارێزەرێك کردووە، وتوویەتی ئەگەر بنێردرێتەوە بۆ ئێران ئەوا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت و دەکوژرێت.

وەکیلی وەزارەتی داد لە فلیپین چاوەڕێی داواکاریی پەنابەرییەکی بەهاری دەکات، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی "هیومان ڕایتس ۆچ" پاڵپشتی بەهاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی داوای پەنابەری، فیل ڕۆبەرتسۆن بەڕێوەبەری بەشی ئاسیا لە ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگە فلیپین پاڵپشتی داواکارییەکەی بەهاری بکات، دەرفەتی پێبدرێت پەیوەندی بە پارێزەرەکەیەوە بکات، بۆئەوەی بتوانێت داوای پەنابەرییەکەی پێشکەش بکات.

Image result for bahar bahari miss iran

Image result for Bahar Z Bahari

Related image