ڤیدیۆ.. ڕزگاربوونی منداڵێک دوای کەوتنە خوارەوەی لە باڵەخانەیەک

2019-10-23

7125 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵی هیندی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری بوو، کاتێک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە.

بارڤ جاینی تەمەن سێ ساڵ کاتێک لە باڵکۆنی نهۆمی دووەمی ماڵەوەیان یاریی دەکرد کە بەرزییەکەی نزیکەی ١٠ مەتر دەبێت، کەوتە خوارەوە، بەڵام لەو ساتەدا عارەبانەیەک بەوێدا تێدەپەڕێت، منداڵەکە بەهۆی کەوتنە ناو عارەبانەکەوە لە مردن رزگاری بوو، هەروەک ماڵپەڕی ئانی ئاماژەی پێکردووە لەوێدا ڕێکەوت و بەخت ڕۆڵیان بینیوە لە مانەوەی منداڵەکە لە ژیاندا.

خەڵکی گەرەکەکە و خاوەنی عارەبانەکە بەخێرایی هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکە دەدەن، بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، لەدوای ئەنجامدانی چەندین پشکنین پزیشکەکان ڕایدەگەیەنن منداڵەکە سەلامەتە و هیچ برین و ڕوشاوییەکی پێوە نییە، ئەگەر ئەو عارەبانە نەبوایە خوا دەیزانی منداڵەکەی چی بەسەردەهات.

خانەوادەی منداڵەکە سوپاسی خاوەنی عارەبانەکەیان کردووە، وەک پاداشت کۆمەڵێک پۆشاکی نوێ و شیرینیان پێداوە تا بیدات بە منداڵەکانی.

ئ.ل