پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-10-23

90333 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەوەندە دڵخۆش دەبیت کە لەبیری دەکەیت لە دڵخۆشی هاوڕێکانت بپرسی، لەبەر ئەو هەموو وزەیەی هەتە ئەمڕۆ لەوانەیە کەسانی دەوروبەرت سەرسام بکەیت، بوەستە و لێگەڕێ با ئەوانیش بتوانن پێت بگەنەوە.

ئەمڕۆ تۆ وەک کەسانی دەوروبەرت چالاک نابیت، لەوانەیە پێشت سەیر بێت کە چۆن وزەی ئەو هەموو قسەکردنەیان هەیە. مەهێڵە توڕەبوون و بێهێزی بەسەرتدا زاڵ ببێت، بیرت بێت هەمیشە ڕۆژی خۆشتر بەڕێوەیە.

جزدانەکەت لەخۆیەوە پڕ نابێت ئەگەر هەوڵ نەدەیت بۆ پارە کۆکردنەوە، بۆیە کاتێک بەلای ئەو پۆشاکە جوانانەدا دەڕۆیت کە هەڵواسراون لە پشت شووشەی فرۆشگاکانەوە بیر لە کڕینیان مەکەرەوە، پارەکانت کۆ بکەرەوە بۆ گەشتن بە خەونی گەورەتر.

مەهێڵە ئەو بێهیواییەی ئەمڕۆ ڕووت تێدەکات متمانە بەخۆبوونت لاواز بکات، تۆ دەزانیت کە چەند کەسێكی سەرکەوتوو و سەرنجڕاکێشیت، لێگەڕێ هاوڕێکانت ڕێگات نیشان بدەن بەرەو دڵخۆشی.

لە پەیوەندی خۆشەویستیدا ڕۆڵەکان زوو زوو پێچەوانە دەبنەوە، هەندێک جار تۆ ڕووداوەکان کۆنترۆڵ دەکەیت هەندێک جاری دیکە خۆشەویستەکەت شۆفێرە، ئەمڕۆ تۆ ناتوانیت قسەی خۆت زاڵ بکەیت بەسەریدا، بۆیە خۆت بدە دەستی و لێگەڕێ بزانە خۆشەویستی بۆ کوێت دەبات.

ئەمڕۆ قەبارەی شتەکان وەک خۆیان نابینیت، شتی بچووکت لێ گەورە دەبێت و گەورەش بە بچوک دەبینیت، ئەم کەموکوڕییە نیشانی هاوڕێکانت مەدە، چونکە بەمە زیان بە ناوبانگ و دونیابینیت دەگەیەنیت.

هەست و سۆزت ئەمڕۆ کۆنترۆڵت دەکەن، ئاگات لێبێت یان نا بڕیاری قورست پێدەدەن، بۆیە بە درێژایی ڕۆژ وریا بە کە هەڵەت کرد زوو پەشیمان بەرەوە، گوێ بۆ ئامۆژگاری هاوڕێیانیشت بگرە.

ئەمڕۆ دەبیتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ خەڵکی تریش، داخراو مەبە و ئەو وزەیەی هەتە پەخشی بکەرەوە بەسەر دەوروبەرتدا، دڵت پاکە و حەز دەکەیت خەڵکیش وەک تۆ دڵخۆش بن، بۆیە هەرچی بیری باش بە مێشکتدا هات بە هاوڕێکانیشت بڵێ.

لە زۆر ڕووەوە وزەی ئەمڕۆی خۆتت بەدڵ نابێت، بەڵام بەدەست خۆتە، ئەو کەمە وزەیەی کە هەتە بەرەو چی ئاڕاستەی دەکەیت، هەوڵ بدە زۆرترینی بۆ خۆت بێت.

ئەمڕۆ خواردن بۆ گروپێک لە هاوڕێیانت درووست بکە، داوایان لێ بکە هەریەکە و بڕێک پارە کۆبکەنەوە و تەرخانی بکەن بۆ کارێکی خێرخوازی، بورجەکەت ئەمڕۆ بەتەواوی نیشانی دەدات کە کەسێکی کاریگەر دەبیت، بۆیە لە باشەدا بەکاری بێنە.

تەنیا یەکەم هەنگاو بنێ، ئەوانی دیکە خۆیان دێن، دڵنیا بە لە ئامانجەکەت زۆر نزیکتری بە بەراورد بە دوێنێ، وریای ئەوانەش بە کە لە نزیک تۆوەن و کێبڕکێی تۆ دەکەن، چونکە دەکرێت پێشت بکەون.

ئەمڕۆ هەست بە  کەمێک پەستان دەکەیت لەلایەن کەسانی دەوروبەرتەوە کە پێت دەڵێن دەبێت بەشداری چالاکییەکانیان بیت، بەگوێیان بکە و بڕۆ، لەوانەیە ئەو خۆشیەی بورجەکەت نیشانی دەدات لەوێ بیدۆزیتەوە.