ڤیدیۆ: تەکسی فڕیو دەستی بە کارکردن کرد

2019-10-22

7324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ڕزگار بوون لە قەرەباڵغی ناو شارەکان، مرۆڤەکان چەندین ڕێگای جیا جیایان گرتووەتە بەر، تازەترینیان تەکسی فڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "BBC" ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی کارەبایی کە دەستکردی کۆمپانیای ڤۆڵۆکۆپتەری ئەڵمانییە، لە وڵاتی سەنگافورە دەستی بە فڕین کرد.

فڕۆکەکە لە کەناراوەکانی ماریناوە گەشتەکەی دەستپێکردووە و دوو خولەک لە ئاسماندا ماوەتەوە، هۆکاری کورتی گەشتەکەش بۆ بارودۆخی کەشوهەوای نالەباری ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

هەرچەندە کە گەشتی ئەمڕۆی فڕۆکەکە فڕۆکەوانێکی تێدا بوو، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا ڤۆڵۆکۆپتەر پێویستی بە فڕۆکەوان نەبێت.