رۆبۆتیك کەلوپەلە تایبەتەکانت هەڵدەگرێت و شوێنت دەکەوێت

2019-10-21

2837 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەتەوێت پیاسەیەک بکەیت قورسی کەلوپەلەکانت بێزارت دەکەن و ناچاریت بە ئۆتۆمبێل بڕۆیت، یان بڕیار ئەدەی بڕێک لە کەلوپەلە گرنگەکان دابنێیت و بێ ئەوان پیاسەکەت بکەیت؟ ئەم کێشەیە کۆتایی هات

کۆمپانیای بۆستن بۆ رۆبۆتیک ئاشکرای کرد کە مانگی داهاتوو رۆبۆتێک دەخاتە بازاڕەوە بەناوی (جیتا)وە، ئەم رۆبۆتە لە توانایدایە نزیکەی ٢٠ کیلۆگرام کەلوپەلی تایبەتیت هەڵبگرێت. بەرزی ئەم رۆبۆتە نیو مەترە و بە باترییەکەوە کە بەرگەی چوار کاتژمێر بەردەوام کارکردن دەگرێت دەتوانێت بەهۆی چەند کامێرا و سێنسەرێکەوە بۆ هەرکوێ ڕۆشتی شوێنت بکەوێت وەک ئاژەڵێکی ماڵی.

رۆبۆتەکە توانای ئەوەی هەیە قاچی خاوەنەکەی جیا بکاتەوە لە هی کەسانی دیکە و کاتێک خەڵکی دیکە دێنە نێوان خۆی و خاوەنەکەی تەواوی ئەو وێنانەی لەو کاتانەدا کامێراکانی دەیگرن پشتگوێی دەخات.

نرخی سەرەتایی ڕۆبۆتەکە ٣،٢٥٠ دۆلار دەبێت.

 

ب.ع.