ئامادەکردنی شۆربای پەڵپینە

2019-10-21

10825 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەڵپینە یەکێکە لە خواردنەکان کوردەوارییەکان و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، رێرگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و چەوری زیانبەخش لە جەستە دەکاتە دەرەوە، ئامادەکردنی ئاسانە و کاتێکی کەمی دەوێت.

پێداویستییەکانی:

نیو کیلۆ پەڵپینە

کوپێک نیسکی هاڕاو

نیو کوپ برنج بەپێی ئارەزوو

یەک کەوچکی چێشت ڕۆن

خوێ بەپێی پێویست

ئاوی گۆشت یان ماجی

دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە

یەک سەلک پیازی جنراو

ئاوی لیمۆ یان لیمۆ بەسرای

دوو کوپ ئاوی تەماتەی تازە

بیبەری تونی هاڕڕاو

چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا پەڵپینەکە ورد دەکرێت و دواتر دەشۆرێتەوە و لە سوزگیدا دادەنرێت تا ئاوی پێوەنەمێنێت.

لە مەنجەڵێکدا پیازەکەی لەناو ڕۆندا بۆ سوردەکرێتەوە، دۆشاو و ئاوی تەماتە و ماجی و نیسکی بۆ زیاد دەکرێت تا بەتەواوی دەکوڵێن وازیلێدەهێنرێت.

ئەگەر حەزتکرد برنجی تێبکە دواتر پەڵپینەکەی تێدەکرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و خوێ و بیبەرە تونەکە، لەسەر ئاگر دادەنرێت تا بەجوانی پێکەوە دەکوڵێن و کەمێک خەست دەبێتەوە.

لەسەر ئاگر دادەگیرێت بە جیا لەگەڵ نان یان لەگەڵ پڵاو پێشکەش دەکرێت.

Image result for ‫پەڵپینە‬‎

ئ.ل