ڤیدیۆ.. بەشداریی بەشێک لە هونەرمەندان لە گردبوونەوەکانی دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا

2019-10-18

4602 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی سەبارەت بە دژایەتیکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێک لە هونەرمەندان بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد.

بەشێک لە هونەرمەندان و چین و توێژە جیاوازەکان بەشدارییان لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆ شاری سلێمانیدا کرد، تێدا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانەکە لە شەقامی سالمەوە دەستیی پێکرد بۆ بەردەم باخی گشتی.

پێشتر دیاری قەرەداغی و شوان عەتوف و ئەحمەد جۆڵا و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەندان ئاشکرایانکردبوو، ڕۆژی هەینیی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکان دەکەن، ئەوانیش وەک هەر تاکێکی کورد نارەزاتی خۆیان دەردەبڕن دژیی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوا.

هونەرمەندی دیاری کوردستان ئەحمەد جۆڵا بەشێک لە دیمەنی خۆپیشاندانەکەی لە ئەکاوتنی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان دەردەکەون کە ئیدانەی هێرشەکە دەکەن.

ئ.ل