چۆنییەتی شاردنەوەی هێڵی نێوان برۆکان بەبێ نەشتەرگەری

2019-10-18

44189 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە نێوان برۆکانیدا هێڵ و ئاوساوی دەردەکەوێت کە دیمەنێکی ناشرین بە ڕووخسار دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریی هەیە لەسەر دەرکەوتنی تەمەن، دەکرێت بەبێ رێگەی کیمیایی و نەشتەرگەری ئەو هێڵانە نەهێڵرێن.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، بوونی ئەو هێڵانە لە نێوان ڕووخسار و ناوچەواندا چ بەهۆی کاردانەوەکانی ڕووخسارەوە بێت، وەک توڕەیی و دڵەڕاوکێ و ماندوێتی یان تەرکیزکردن و خراپی لە ئاستی بینیندا دروستدەبێت، نەهێشتنی کارێکی ئاسان نییە، زۆر کەس پەنا بۆ نەشتەرگەریی جوانکاری دەبەن، بەڵام دەکرێت بەبێ نەشتەرگەری ئەو هێڵانە نەهێڵرێن.

- بەکارهێنانی چاویلکەی هەتاوی بۆ کەمکردنەوەی تەرکیز و گرژکردنی ئەو بەشەی ڕووخسار.

- ئەگەر توانای بینین کزە چاویلکەی پزیشکی بەکاربهێنرێت لەکاتی سەیرکردنی مۆبایل و تەلەفزیۆن و خوێندنەوەدا.

- فشارخستنە سەر ئەو بەشەی رووخسار لە رێگەی پەنجەکانی دەستەوە، بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن، ڕۆژی دوو جار و هەر جارەی بۆ ماوەی خولەکێک بەردەوام بێت.

- شێلانی نێوان برۆکان و ناوچەوان بۆ خاوبوونەوەی ماسولکەکانی ئەو بەشەی رووخسار.

- گرنگیدان بە بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر بۆ رێگریکردن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی.

Related image

ئ.ل