ساتی رزگارکردنی شۆفێرێك لە خولەکی کۆتاییدا بەر لە هاتنی شەمەندەفەرێك

2019-10-18

4540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کامێرایەکی جێگیر لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئەمریکادا دا ساتی رزگارکردنی پیاوێكی تۆمارکردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەرێکی خێرا گیریخواردبوو.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیە کە رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە ویلایەتی یوتای ئەمەریکی لە کاتژمێرەکانی نزیك بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە روویداوە.

پۆلیسێك بەناوی رۆبن کوریا وتی: ئەو لەو نزیکانە لە وێستگەیەك کاریدەکرد کاتێك ئاگادارییەکی پێگەشت کە پێیان راگەیاندووە ئۆتۆبێلێك کە لایتەکانی بۆماوەیەکە داگیرساوە لەسەر هێڵی ئاسنینی شەمەدەفەرێك گیریخواردووە.

پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلی پۆلیس گەشتووەتە شوێنی رووداوەکە بینیویەتی کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا شۆفێرێك هەیە کە بێهۆش بووە، بەخێرایی پیاوەکەیان هێناوەتە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە کە ئەمەش چەند خولەکێك بووە بەر لە هاتنی شەمەندەفەرێکی خێرا کە ئۆتۆمبێلەکەی تێكشکاندوە و بەسەریدا تێپەڕیوە.

پۆلیسی ئەمەریکی ئەم رووداوەی بە دراماتیکی ناوبردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پیاوە حاڵەتێکی پزیشکی نەزانراوی هەبووە.