جوانترین ژنی جیهان دیاریکرا

2019-10-18

51895 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نمایشکاری ئەمەریکی بە رەچەڵەك فەلەستینی، بێلا حەدید تەمەن ٢٣ ساڵ نازناوی جوانترین ژنی جیهانی وەرگرت، ئەمەش بەپێی پێوەرەکانی " Golden Ratio" کە پێوەرە نمونەییەکانی جوانی دیاریدەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی، بێلا توانی لەسەر ئاستی جیهانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و پێش چەند ئەستێرەیەکی جیهانی بداتەوە کە دیارترینیان جیجی حەدیدی خوشکییەتی لەگەڵ کاتی پێری، بیۆنسێ و کارا دیلیڤین.

أجمل امرأة في العالم.. بيلا حديد!

 ئەم خانمە نمایشکارە بە رێژەی %٩٤ ئەو پێوەرانەی تێدا بووە کە لەلایەن یۆناییە کۆنەکانەوە دانراوە، لیسی پێوەرەکانیش لەسەر ئەندازە و هێڵەکانی روخسار و گونجانیان بەیەکەوە دانراون.

پسپۆڕان بەگشتیی شێوەی نمونەیی روخساریان لەسەر بنەماکانی شێوەی لێو، لوت، چەناگە، ناوچەوان و چاوەکان داناوە، بەپێی ئەو هاوکێشەیەش دەرکەوتووە کە بێلا بەزۆرترین راددە لەگەڵ پێوەرە نمونەییەکان یەکدەگرێتەوە.

لەدوای بێلا گۆرانیبێژی ئەمەریکی بیۆنسێ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بە تێكڕای %٩٢،٤٤ و ئامبەر هێرد پلەی سێیەمی بەدەستهێاوە بە تێكڕای %٩١،٨٥

أجمل امرأة في العالم.. بيلا حديد!.

Image result for ‫بيلا حديد‬‎