بنەماڵەی ئەو باوکەی سزای منداڵەکەی دا دەربارەی کوڕەکەیان چی دەڵێن؟

2019-09-23

160782 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنەماڵەی "یوسف قەتەتی" فەلەستینی، ئەو پیاوەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە و ئازاری منداڵەکەی دەدات، ئاشکرایانکردووە کوڕەکەیان تاوانی کردووە و خانەوادەکەی سەرشۆڕکردووە.

زەهیر قەتەتی سەرۆکی خێزانەکەی یوسف لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕایەی فەلەستینی وتوویەتی "ڤیدیۆکەمان لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە بەدەست گەیشتووە، کاتێک هەواڵەکەمان بینی کەلە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە توشی داڕووخان بووین، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەمان کەوتنە دۆخێکی ناخۆش و شڵەژانەوە، جونکە ئەو کارە نایاسایی و تاوانە و خێزانەکەمانی سەرشۆڕکردووە".

وتیشی "هەست دەکەین ژنەکەی پێش جیابوونەوەی وێنەی ئەو ڤیدیۆیەی گرتووە، لە سعودیە بڵاویکردووەتەوە تا هەست و سۆزی خەڵک بۆخۆی رابکێشێت و پاڵپشتیی بکەن".

گرتە ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە، بەجۆریک باوکێک بە توندی سزای منداڵەکەی دەدات کە لەو کاتەدا یەک ساڵ بووە، بە گوێ بەرزیدەکاتەوە تەنها بۆ ئەوەی فێری ڕۆشتن بێت، بە لێدان ناچاری دەکات منداڵەکە بەپێوە بوەستێت.

ئەو ڤیدیۆیە دوو ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراوە، ئێستا منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە، بەڵام ڤیدیۆکە تازە بڵاوکرابووەوە، هەروەک باوکەکە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پێش دەستگیرکردنی، داوای لێبوردنی کردووە و هۆکاری ئەو کارەی گەڕاندەوە بۆ خراپی باری دەروونیی، کە لەو ماوەدا لە ژنەکەی جیابووبووەوە.

ئەم ڤیدیۆیە داواکاری گشتی سعودیەی هێنایە دەنگ و داوای دەستگیرکردنی باوکەکەیان کرد، لە راگەیەنراوێکی پۆلیسیشدا هاتووە، باوکەکە ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو دەستگیر کراوە کە بە ڕەچەڵەک فەلەستینییە و چوار منداڵی هەیە، لە ئێستاشدا منداڵەکانی لە ژێر چاودێریدان.

Image result for ‫"معذب الطفلة"‬‎

ئ.ل